بالۆتێلی لە كەتنەكانی بەردەوامە
لەگەڵ گەیشتنی یاریزانەكە بۆ ئیتاڵیا یەكەم كەتنی كرد.
كاتێك ماریۆ بالۆتێلی چووە فڕۆكەخانە بەمەبەستی چاوی بە چەند هاوڕێكی بكەوێت، بەڵام لە فڕۆكەخانەكە تووشی دەمەقاڵی بووە لەگەڵ ئەفسەرێكی هاتوچۆ لەبەر خراپ راگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی، چونكە لە گەراجی فڕۆكەخانەكە ئۆتۆمبێلەكەی بە شێوەیەكی نایاسایی راگرت، ئەمەش بووە هۆی غەڕامە كردنی بە بڕی ٦٥ یۆرۆ. جێگای باسە بالۆتێلی مێژوویەكی رەشی دوور و درێژیی هەیە لەگەڵ ئەفسەرانی هاتوچۆ، چونكە كاتێك لە یانەی مانچستەر سیتی یاریدەكرد زیاتر لە ٢٧ جار سزا درا.
