فیڵانی: ئەگەر چێڵسی چاوی لەمنە، دەبێت گرێبەستم پێشكەش بكات

فیڵانی: ئەگەر چێڵسی چاوی لەمنە، دەبێت گرێبەستم پێشكەش بكات
ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلژیكا و یانەی ئیڤەرتوون-ی ئینگلیزی مەروان فیلانی دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی و یانەكەی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد بووە بایەخدانی گەورە یانەكانی ئەوروپا، بەڵام مەڕوان فیلانی خۆشەویستی خۆی بۆ یەكێك لە یانەكانی ئەوروپا نیشان داوە و گوتی: خۆشحاڵم بە گوێبیستی بوونی هەواڵی بایەخدانی یانەی چێڵسی بە ئاستی من، بەڵام ئەگەر چێڵسی حەز بكات گرێبەستم لەگەڵ مۆربكات، ئەوە دەبێت بەفەرمی گرێبەستم پێشكەش بكات.
لە درێژەی قسەكانیدا مەروان فیلانی گوتی: ئاگادار بووم كە چێڵسی هەوڵی مۆركردنی گرێبەستیان داوە لەگەڵ من، بەڵام تا ئێستا گفتوگۆم لەگەڵیان نەكردووە.
لە درێژەی قسەكانیدا مەروان فیلانی گوتی: من لەگەڵ یانەی ئیڤەرتۆن دڵخۆشم و چەندین وەرزە لەم یانەیە یاری دەكەم.
لە كۆتایی قسەكانیدا مەڕوان فیلانی گوتی: حەز دەكەم لەگەڵ یانەی ئیڤەرتون بەشداری خولی یانەكانی ئەوروپا بكەم بە بەراورد لەگەڵ چێڵسی، چونكە ئیڤەڕتۆن منی وەكو یاریزان بە جیهان ناساند.
Top