ئەنشیلۆتی چاوی لە راهێنەرایەتی یانەی شاهانەیە

ئەنشیلۆتی چاوی لە راهێنەرایەتی یانەی شاهانەیە
رۆژنامەكانی ئیسپانیا هەر لە ئێستاوە هەواڵی دەستنیشانكردنی راهێنەرێكی نوێ بۆ یانەی ریال مەدرید بڵاو دەكەنەوە لە شوێنی مۆرینهۆی پورتوگالی، كە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا گرێبەستەكەی تەواو دەبێت و چەندین ناویان بۆ ئەم پۆستە دەستنیشان كردووە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان كارڵۆ ئەنشیلۆتی تەئكیدی لەوە كردووە، كە گرێبەستی یانەی ریال مەدرید رەتناكاتەوە، گوتی:بە بۆچوونی خۆم كەم راهێنەر هەیە گرێبەستی یانەی ریال مەدرید رەتبكاتەوە، چونكە شتێكی زۆر زەحمەتە.
لە درێژەی قسەكانیدا ئەنشیلۆتی گوتی: بەڵام من لە كاتی ئێستادا زۆر دڵخۆشم لەگەڵ پاریس سان جێرمان.
جێگەی باسە ئەنشیلۆتی لە ساڵی ٢٠١١، پۆستی راهێنەرایەتی یانە فەڕەنسیەكەی وەرگرت لەگەڵ وەرگرتنی ئەم پۆستە یانەكە توانی چەندین ئەنجامی بەرچاو بە دەست بهێنێت لە خولی فەرەنسا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
Top