بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی و بۆدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی قۆناغی دووەمدا خولی نایابی یانەكانی كوردستان و بۆ ئەوەی بتوانێ درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات، دەستەی كارگێڕیی یانەی زێرەڤانی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی بەڕەگەز ئەفریقی سەنیگالی مۆركرد، یاریزانی سەنیگالی عەبدوڵڵا بابا دیۆبی تەمەن 28ساڵ كەپێشتر یاریزانی یانەی هەولێر بووە و لە چەند یارییەكی یانەكەش بەشداربووە، عەبدولخالق محەمەد سەرۆكی یانەی زێرڤانی لە لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی یانەكەمان بۆقۆناغی دووەم ئەم گرێبەستمان مۆركردوە بۆئەوەی بەردەوامبین لەسەر ئەنجامە باشەكانی یانەكەمان لە قۆناغی داهاتوو هیچ كێشەوگرفتێكمان نییە و یاریزانەكانمان ئاستیان زۆر باشە، ئەمساڵ دەمانەوێ نازناوی خولەكە بەدەست بهێنین، ناوبراو ئامادەش نەبوو بڕی گرێبەست و مووچەی یاریزانانی ناوبراو ئاشكرا بكات، جێگای ئاماژەپێكردنە عەبدوڵڵا بابا دیۆب پێشتر بۆ یانەكانی سعودیە و ئەلبانیا وخولی بژاردەی عێراق بۆهەولێر یاریكردوە، یاریزانی هەردوو هەڵبژاردەی لاوان وئۆڵۆمپی سەنیگال بووە .