ئەلڤێس هیوای وایە یاریزانیکی ئارسیناڵ بیتە بەرشلۆنەوە
ئەلڤێس لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا دەڵێت : جاک ویلشێر یاریزانێکی گەورەیە ، هیوام وایە هەنگاو بنێت بەرەو بەرشلۆنە ، ئەو یاریزانە توانایەکی گەورەی هەیە هەروەک چاڤی و ئینێستا لە هێڵی ناوەڕاستدا.
ئەلڤێس دەڵێت : ئەو یاریزانە ئاستێکی بەرزی هەیە و سودی زۆری دەبێت بۆ یانەی بەرشلۆنە.
جێگای باسە یانەی بەرشلۆنە و ئارسیناڵ پەوەندی باشیان هەیە لە کڕین و فرۆشتنی یاریزاندا کە پێشتر تێری هێنری و فابریگاس و سۆنگ لە یانەی ئارسیناڵەوە هاتوونەتە یانەی بەرشلۆنەوە.
خەندان
