ڕیاڵ پێی باشترە بێڵ بکڕێت وەک لە سیلڤا

ڕیاڵ پێی باشترە بێڵ بکڕێت وەک لە سیلڤا
ڕۆژنامەی eleconomista ی ئیسپانی بەناوبانگ ، هۆکاری ئەوە ئاشکرا دەکات کە بۆچی یانەی ریاڵ مەدرید پێی باشترە گرێبەست لەگەڵ گاریس بێڵی یاریزانی یانەی تۆتنهام بکات وەک لەوەی لەگەڵ داڤید سیلڤای یاریزانی مانچستەر سیتی ئەنجامی بدات.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە بڵاویکردۆتەوە کە گاریس بێڵ بە ڕێژەی %43 موچەکەی کەمترە وەک لەوەی کە داڤید سیلڤای یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی داوای دەکات.

هەروەها هۆکاریکی دیکەش ئەوەیە کە نرخی گاریس بێڵ لە نێوان 45 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆدایە ، بەڵام یانەی مانچستەر سیتی ڕەتی دەکاتەوە کە بە کەمتر لە 55 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو هێرشبەرەی بێت.




خەندان
Top