میسی:بچوكترین یاریزانە دەگاتە 200 گۆڵ لە لالیگا

میسی:بچوكترین یاریزانە دەگاتە 200 گۆڵ لە لالیگا
دوای ئەوەی یاریزان و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لیۆنیل میسی چوار گۆڵی بۆ یانەكەی تۆماركرد لە بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا لە هەفتەی 21ی خولی ئیسپانیا، كۆی گۆڵەكانی لە لالیگای ئیسپانیا بەرزكردەوە بۆ 202 گۆڵ و بووە بچووكترین یاریزان لە مێژووی خولی ئیسپانیا كە زیاتر لە 200 گۆڵ تۆمار دەكات .
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی رایگەیاند كە لیۆنیل میسی رۆژ لە دوای رۆژ ئاستێكی هونەری بەرزتر پێشكەش دەكات و ژمارە پێوانەییەكان یەك لە دوای دەشكێنێت، رۆژنامەكە دووپاتیكردەوە كە میسی لە تەمەنی 25 ساڵ و 217 رۆژدا گەیشتە گۆڵی ژمارە 200 ئەوەش وای لێدەكات ببێتە بچوكترین یاریزان لە مێژووی لالیگادا بگاتە ئەم ژمارەیە و بە پێش ئەفسانەكانی خولی ئیسپانیا دەكەوێت، یاریزانی پێشوو تیلمۆ زارا لە تەمەنی 29 ساڵ و 352 رۆژ گەیشتە 200 گۆڵ لەو كاتەی ئەفسانەی یانەی ریال مەدرید رائول گۆنزالیز لە تەمەنی 30 ساڵ و 255 رۆژ گەیشتە ئەو ژمارەیە .
میسی بووە هەشتەمین یاریزان لە مێژووی خولی ئیسپانیا زیاتر لە 200 گۆڵ تۆمار دەكات و هەریەك لە یاریزانان تیلمۆ زارا بە 251 گۆڵ و هۆگۆ سانشیز بە 234 گۆڵ و رائول گۆنزالیز بە 228 گۆڵ و ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بە 227 گۆڵ و سیزار بە 224 گۆڵ و كینی بە 219 گۆڵ و باهینۆ بە 210 گۆڵ لە پێش لیۆ میسی دێن.
Top