کاسیاس هەنگاوێک نزیک دەبێتەوە لە گەڕانەوە

کاسیاس هەنگاوێک نزیک دەبێتەوە لە گەڕانەوە
ئیکەر کاسیاسی گۆڵچی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی نزیکە لە گەڕانەوە بۆ ریزەکانی یانەکەی و پێکانەکەی بەرەو چاکبوونەوە دەڕوات.




کاسیاس لە یەکێک لە یارییەکانی یانەکەیدا کاتێک بەرامبەر بە یانەی ڤالێنسیا یارییان کرد لە جامی شای ئیسپانیادا ، دەستی چاپی توشی شکاند دەبێت و بەهۆیەشەوە یاریگا جێدەهێڵیت و پزیشکانیش ڕایانگەیاندبوو کە بۆ ماوەی 3 مانگ لە یاریکردن دور دەکەوێتەوە.




لە وێنەیەکی نوێی کاسیاسدا هەر وەک دیارە ، ئەو "گەچ و باندج"ەی بە دەستیەوە بوو نەماوەو ئەمەش بۆتە هەنگاوێک بۆ چاکبوونەیوە لە پێکانەکەی.


خەندان
Top