ئەلڤێس : ڕیاڵ رکابەری ئێمە نیە
شەوی ڕابردوو بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەروی ڤالینسیا بویەوە ، لەم یارییەدا هەردوو یانە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1.
پاش تەوابوونی یارییەکە دانیال ئەلڤێسی بەرگریکاری یانەکە دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند بەوەی کە خاڵیکیان بەدەستهیناوە و بە یارییەکی قورس وەسفی کرد.
هەروەها سەبارەت بە جیاوازیان لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئەلڤێس دەڵێت : یانەی ڕیاڵ مەدرید رکابەری ئیمە نیە لە خولی لالیگادا ، ئەوەی کە رکابەری بەرشلۆنە دەکات ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدە.
خەندان
