ڕۆناڵدۆ : جیاوازی نێوان مۆرینۆ و فیرگسۆن وەکوو پۆرش و فیراریە
لە پرسیارێکی ڕۆژنامەنوسێکی رۆژنامە ئینگلیزیەکەدا ، کە ئایا هەستی چۆن بووە لەسەر تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکان کاتێک ڕووبەروی یانەی مانچستەر یونایتید دەبنەوە ؟ ڕۆناڵدۆ دەڵێت : لە کاتی تیروپشکەکەدا لە ڕاهێنانم دەکرد و لەو کاتەدا وازم لە ڕاهێنانەکەم هێنا و چاوەڕیی تیروپشکەکەم ، کاتێک لە ئەنجامدا ڕووبەڕوی مانچستەر یونایتید دەبینەوە ، هەستم بە دڵخۆشی کرد .
هەروەها لە پرسیارێکی دیکەدا سەبارەت بە جیاوازی نێوان مۆرینۆ و فیرگسۆن ؟ ڕۆناڵدۆ ڕەتی کردەوە کە وەڵامێکی تەواو بداتەوە ، بەڵام ئەوەی ڕاگەیاند کە جیاوازی نێوان ئەو دوو ڕاهێنەرە وەکوو جیاوازی نێوان پۆرش و فیراری وایە.
هەروەها رۆناڵدی وتیی : هەردوو ڕاهێنەر ئەزمونێکی گەورەیان هەیە لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتیدا و یەکێکن لە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان.
لە کۆتاییشدا ڕۆناڵدۆ هیوای خواست کە سەرکەوتن بەدەستبهێنن بەرامبەر بە یانەی مانچستەر یونایتید
خەندان
