سه‌رۆکی یانه‌که ، داوای لێده‌کای بگه‌ڕێته‌وه بۆ چێڵسی
ڕۆژنامه‌ی سپۆرت له هه‌واڵێکیدا ئه‌مڕۆ ئاشکرای کردووه که ڕۆمان ئه‌برامۆڤیچی سه‌رۆکی یانه‌ی چێڵسی ، په‌یوه‌ندی کردووه به مۆرینۆوهو داوای لێکردووه که بگه‌ڕێته‌وه بۆ یانه‌ی چێڵسی.
ڕۆژنامه ئیسپانییه‌که ده‌ڵێت : سه‌رۆکی چێڵسی له ماوه‌ی ڕابردوودا ، نه‌یتوانی گواردیۆلا ڕازی بکات که پۆستی ڕاهینه‌رایه‌تی یانه‌که‌ی بگرێته ده‌ست و له ئێستاشدا ته‌نها مۆرینۆ به گونجاو ده‌زانێت بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڕافایل بینیتیز.
هه‌روه‌ها ئه‌برامۆڤیچ ئاماده‌یه موچه‌یه‌کی به‌رزی پێبدات ساڵانه و پاره‌یه‌کی زۆریشی بۆ ته‌رخان بکات گه‌ر وویستی گریبه‌ست ئه‌نجامبدات له‌گه‌ڵ یاریزاناندا.
به‌ڵام به پێی هه‌واڵی هه‌مان ڕۆژنامه ، مۆرینۆ یانه‌ی چێڵسی ڕه‌تده‌کاته‌وه.
خه‌ندان
