ئاشلی كۆل گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی نوێكردەوە
لە كۆتایی مانگی 6ی ئەمساڵدا ئەشلی كۆڵ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی چێڵسی تەواو دەبوو، بۆیە هەواڵەكان باسیان لە رۆیشتنی كۆڵ بۆ یانەی ریال مەدرید یاخود پاریس سان جێرمان دەكرد بەهۆی بوونی هەردوو راهێنەر مۆرینهۆ و ئەنشلیۆتی لەم دوو یانەیە، چونكە ئەم دوو راهێنەرە پێشتر راهێنەری ئاشلی كۆل بوون.
جێگەی باسە ئەشلی كۆڵ تەمەن (32) ساڵ لە ساڵی 2006 لە یانەی ئەرسناڵ هاتە ریزەكانی یانەی چێڵسی.
