مەحمود عەزیز: سێ مانگە هیچ مووچەیەك بە یاریزانانی تیپەكان نەدراوە

مەحمود عەزیز: سێ مانگە هیچ مووچەیەك بە یاریزانانی تیپەكان نەدراوە
هەرچەندە یانەی وەرزشی هەولێر ئەم وەرزە بەنیازی ئەوەبوو جیا لە ساڵانی ڕابردوو بتوانێت ئاست و ئەنجامێكی شایستە پێشكەش بكات لە خولی بژاردەی عێراقی و جامی یانەكانی ئاسیا،بەڵام تاكوئێستا بڕی ئەوە بودجەیەی وەرنەگرتووە كە بڕیار بوو لەلایەن حكومەتەوە پێیبدرێت و ئەو پارەیەش لەلایەن وەزارەتی دارایی ڕاگیراوە، یانەی هەولێر بۆ راپەڕاندنی كارەكانی پێویستی بەهاوكاری حكومەت هەیە، هەروەها یانەی هەولێریش سەرەڕای قەرزاری و مووچەی چەند مانگێكی تیپەكانی یانەی نەداوە لەم بارەشەوە مەحمودعەزیز سكرتێری یانەی هەولێر بە گۆڤاری گوڵانی گوت: ئێمە لە ئێستادا بارودۆخی یانەكەمان باش نییە چونكە قەیرانی دارایی رووی لە یانەی هەولێر كردووە و زیاتر لە بڕی یەك ملیار و نیو دینار پارەی خەڵكمان لایە و ئەو پارەیەش ئەگەر هەر حكوومەت پێمانی نەدات هەر لەسەرمان زیاد دەبێت و كەڵەكە دەبێت، ئەگەر ئەم پارەیەشمان لەلایەن حكومەتەوە پێنەدرێت ئەوە كارو باری یانەكەمان ئاڵۆزدەبێت و تاڕادەیەك كێشەمان بۆدروست دەبێت بەهۆی زۆری چالاكییەكانمان پێویستمان بە هاوكاری حكومەتە چونكە ئێمە بەشداری ئاسیایمان هەیە ئەویش پێویستی بە پارەیە و پێویستمان بە هێنانی یاریزانانیشە بودجەی یانەكان كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستان بڕیاری لەسەر دراوە بڕەكەی 12ملیار دینارە و4ملیار بۆ وەرزە و بەڵام پارەكە لایەن وەزارەتی دارایی ڕاگیراوە،ئێمە سێ مانگە مووچەی هیچ تیپێكی یانەكەمان نەداوە لە یانەی هەولێر جگە لە یاریزانانی خولی عێراقی نەبێت یەك مانگمان پێداون، بۆئەنجامدانی چالاكیەكانمان پێویستمان بە پارەیە، ئێمە هەر چەندە گاسنینی ڕاهێنەر سێ یاریزانی هێنابوو بەڵام بەهۆی باش نەبوونی ئاستی یاریزانەكان هەریەك لە یاریزانان( ماركۆریستیج و بۆجان بلیجج) بەڕێ كران، بەڵام تەنیا یاریزان(ئەلیكساندەر) كە لە هێڵی بەرگری یاری دەكات كە بڕی گرێبەستەكەی بۆیەك وەرز دەگاتە 90هەزار دۆلار بە مووچەو گرێبەستەوە، گوتیشی لە رۆژانی داهاتوو بەرنامەمان هەیە یاریزانێكی میسری بەناوی (محەمەد شەعبان)لە یانەی ئەنبی میسری یاری دەكات و یاریزانی هەڵبژاردەی میسرە و لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات گفتوگۆمان لەگەڵ كردووە، بۆئەوەی بیهێنینە ریزی یانەی هەولێر.
Top