هەڵەبجە ڕاهێنەرێكی نوێی دەست نیشان كرد

هەڵەبجە ڕاهێنەرێكی نوێی دەست نیشان كرد
دوای ئەوەی یانەی هەڵەبجەی شەهید نەیتوانی لە یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان ئاستێكی شایستە پێشكەش بكات خۆی لە پێشەنگی یانەكانی كوردستان ببینێتەوە، هەربۆیە كاژاو كەمالی ڕاهێنەری یانەكە بەهۆكاری تایبەت دەست لەكاركێشانەوەی لە مەشق و ڕاهێنانی یانەی هەڵەبجە راگەیاند، دەستەی كارگێڕیی یانەكەش دوای ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە، بەمەبەستی پڕكردنەوەی شوێنی ڕاهێنەری پێشوو، چەندین ڕاهێنەریان دەست نیشان كردبوو،دواتر دەستەی كارگێڕیی یانەكە بڕیاری دا شاهین عەباسی بەڕەگەز عەرەبی شاری بەغدا بۆ شوێنی كاژاو كەمال دەست نیشان بكات، بۆئەوەی لە یارییەكانی داهاتووی خولی پلە یەكی كوردستان سەرپەرشتی مەشقی یانەی هەڵەبجەی شەهید بكات و بتوانێ ئاستی یانەی هەڵەبجە بەرزبكاتەوە، بۆئەوەی ئەم وەرزە یانەی هەڵەبجە بگەیەنێتە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، جێگای ئاماژە پێكردنە شاهین عەباس پێشتر لەگەڵ چەندین یانەی بەناوبانگی عێراقی كاری كردووە و یاریدەدەری باسم قاسمی ڕاهێنەری یانەی سلێمانی بوو لەخولی بژاردەی عێراقی.
Top