کلاسیکۆ بە بێ پیپی ، هێمن دەبێت

کلاسیکۆ بە بێ پیپی ، هێمن دەبێت
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەمرۆ لە هەواڵێکیدا دڵخۆشی خۆیانی دەربڕیوە سەبارەت بەوەی کە پیپی پرتوگالی وبەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری ئەمشەودا بەشداری ناکات بەرامبەر بەرشلۆنە لە یاری جامی شای ئیسپانیادا.




یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی چەند یاریزانێکی بە توانای لەدەستداوە لە یاری ئەمشەودا بەرامبەر بە یانەی بەرشلۆنە کە ئەوانیش بریتین لە کاسیاس و پیپی بەهۆی پێکانەوە ، هەروەها دی ماریا و کوێنتراو ڕامۆس بەهۆی وەستاندنیانەوە.




لە یەکێک لە هەواڵەکانیدا کە ئەمڕۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردۆتەوە ، ئەویش " کلاسیکۆ بە بی پیپی ؟ ئەوا کلاسیکۆیەکی هیمن دەبێت.




ڕۆژنامەکە دەڵێت : پیپی لە یارییەکانیدا بەرامبەر بە بەرشلۆنە باری دەروونی هەڵدەچێت و ئەمەش وا دەکات کە ڕیژەی کارتەکانی لەو یاریەدا بەرێز بێتەوە.




پیپی لە هەشت یاری کلاسیکۆدا 6 کارتی زەردی وەرگرتووە ، ئەمە جگە لەوەی کە زۆر بە توندی یاری دەکات.

هەروەها ڕۆژنامەکە لە کۆتاییدا دەڵێت : ڕامۆس لە 10 یارییدا 6 کارتی وەرگرتووەو ئاربیلوا لە 8 یاریدا سی کارتی زەرد لە کلاسیکۆدا.


خەندان
Top