مانچینی بە داخە بۆ ڕۆشتنی بالۆتیلی

مانچینی بە داخە بۆ ڕۆشتنی بالۆتیلی
ڕۆبەرتۆ مانچینی ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای تەواووبونی یارییەکەیان بەرامبەر بە یانەی کوینز پارک ڕینجەرز ئەوەی ئاشکرا کردووە کە رۆشتنی بالۆتیلی دڵخۆشکەر نەبووە بۆ یانەکەیان.




شەوی ڕابردوو ، لە میانی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزیدا ، یانەی مانچستەر سیتی رووبەروی یانەی کوینز پارک رینجەرز بویەوەو لەم یارییەدا هەردوولا نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکەش بە یەکسانبوون کۆتاییهات بە بێ گۆڵ.




پاش تەوابوونی یارییەکە ڕۆبەرتۆ مانچینی ، ڕاهینەری یانە ئینگلیزیەکە دەڵێت : هەست بە نیگەرانی دەکەم کە بالۆتیلی یانەکەمانی جێهێشت ، سەرجەم یاریزانەکان بالۆتیلییان خۆشدەویست ، بەڵام پێموابێت هەلێکی گەورەی لە بەردەوامدابوو بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا ولە یانەی میلان یاری بکات.


خەندان
Top