کاسیاس ، بری 33 هەزار دۆلار دەداتە خێزانە هەژارەکان
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە کە کە ئیکەر کاسیاس بریاریداوە کە بڕیک پارە بۆ هەژارانی ئیسپانیا خەرج بکات.
ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردۆتەوە کە ئیکەر کاسیاسی ، کاپتنی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بریاریداوە کە بری 33 هەزار دۆلار بۆ خێزانە هەژارەکانی ووڵاتی ئیسپانیا خەرج بکات.
کاسیاس لە ڕیگای بانکێکی ئیسپانیاەوە پارەکانی دابەش دەکات بەسەر ئەو خێزانانەی کە هەژارن لە ئیسپانیادا ، ئەویش بەهیۆ ئەوەی کە ڕێژەیەکی بیکاری زۆر ئیسپانیای گرتۆتەوەو ئەمەش چەندین خێزانی هەژار و برسی کردووە.
هەروەها لە ساڵی رابردوودا ، کاسیاس بریاریدا کە بری 80 هەزار یۆرۆ بۆ دامەزراوەکی خێرخوازی خەرج بکات کە تایبەت بوو بە منداڵان.------------------------خەندان-
