دی ماتیۆ، ئامۆژگاری لامپارد دەکات
ڕاهێنەری پێشوی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ، ئامۆژگاری لامپارد دەکات کە یانەی چێڵسی بەرەو ئیتاڵیا جێبهێڵێت.
ڕۆبێرتۆ دی ماتیۆی ڕاهێنەری پێشوی یانەی چێڵسی لەندەنی ، ئامۆژگاری فرانک لامپاردی ئینگلیزی دەکات کە ڕووبکاتە یانەی لازیۆی ئیتاڵیا.
دی ماتیۆ لە لێدوانیکیدا بۆ سکای سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت: یانەی لازیۆ ، گونجاوترین یانەیە بۆ لامپارد کە یاری تێدا بکات.
دی ماتیۆ پێی وایە کە داهاتووی لامپارد بە نادیاری ماوەتەوە لە یانەی چێڵسیدا ، هەر بۆیە ئامۆژگاری دەکات کە ڕووبکاتە ئیتاڵیا و پەیوەندی بکات بە یانەی لازیۆوە.-----------------------خەندان-
