پیکی پێشنیارێک دەکات ، کە ڕۆناڵدۆ و میسی پێکەوە دەبەستێتەوە

پیکی پێشنیارێک دەکات ، کە ڕۆناڵدۆ و میسی پێکەوە دەبەستێتەوە




جیرارد پیکی بەرگریکاری ئیسپانی و یانەی بەرشلۆنە ، پێشنیارێک دەکات و هیوای وایە کە یارییەکی دۆسیانە لە نێوان دوو پێکهاتەی بەهێزدا ئەنجامبدرێت ئەوش لە نێوان ئەستێرەکانی ئیسپانیا و ئەستێرەکانی ئینگلترا.




سیسک فابریگاس ئەو پێشنیارەی بە جیرارد پیکی وتووەو لەسەر لاپەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.




پیکی ، پێی وایە کە هاندەرێکی زۆر چاوەڕوانی ئەم یارییە دۆستانەیە دەکەن و دەیەوێت 22 یاریزان هەڵببژێردرێت لە هەردوو پاڵەوانێتی لالیگا و پریمەرلیگدا.




لەو بارودۆخەدا میسی و ڕۆناڵدۆ پێکەوە دەبەستێتەوە کە دوو هێرشبەری بەهێز دەبن ، هەروەها لە خولی ئینگلتراش ڕۆبن ڤان پێرسی و ئەگوێرۆ دەبەستێتەوە بە یەکەوە کە دوو هێرشبەری بەهێزن.----------------خەندان-
Top