پێکانی میسی سوکە و یارییەکی قورسیان لە پێشە

پێکانی میسی سوکە و یارییەکی قورسیان لە پێشە

پاش ئەوەی کە شەوی ڕابردوو ،گۆڵی چوارەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد ، میسی لە ڕانیدا توشی پێکانێکی سوک دەبێت و داوا لە ڕاهێنەر دەکات کە بێتە دەرەوەی یاریگا.




رۆرای یاریدەدەری ڤیلانۆڤا دەڵێت : میسی ئازاری هەیە لە ڕانیدا و ئەمەش وای کرد کە لە شەوی ڕابردوودا لەجێی ئەو ئەلکانترا بێتە نێو یاریگاوە.




ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە کە پێکانەکەی میسی سوکە و لە یاری داهاتوودا بەشدار دەبێت لەگەڵ یانەکەیدا.




ڕۆژی چوار شەممە میسی چاوەڕوانی یارییەکی قورس دەکات لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کاتێک بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید یاری دەکەن لە جامی شای ئیسپانیادا و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا.-----------------خەندان-
Top