یاریزانێکی چێڵسی بۆ ٣ یاری ڕاگیرا
پێگەی ڕەسمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە کە ئیدین هازاردی یاریزانی یانەکەیان بۆ سێ یاری داهاتووی یانەکە ڕاگیراوە.
لە میانی یارییەکانی جامی یەکێتی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلترادا ، یانەی چێڵسی ڕووبەڕوی یانەی سوانسی سیتی بویوە لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ، لەم یارییەدا هازارد بە کارتی سور دەکرێتە دەرەوەی یاریگا و یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لەو یارییەدا هازار لە منداڵێکی نێو یاریگاکا دەدات کاتێک تۆپی یارییەکە بەدەستیەوە دەگرێت لە یاریگای یانەی سوناسی سیتی ،بەهۆی ئەمەشەوە ناوبژیوانی یارییەکە بە کارتی سور دەیکاتە دەرەوەو بۆ سی یاری داهاتووش ناتوانیت یاری بکات وەک سزایەک ئەوانیش بەرامبەر بە بێرنتفۆرد لە جامی یەکێتی ئینگلترا و بەرامبەر ریدینگ و نیوکاسڵ لە خولی نایابی ئینگلیزیدا.----------------خەندان-
