لە خولی پلە یەكی كوردستان: پێشكەوتن و ئاسۆ بەیەك دەگەن
بریارە رۆژی شەمەی داهاتوو یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بە ئەنجامدانی نۆ یاری دەست پێبكاتەوە لە دێربی پایتەختیش یانەكانی ئاڵا و پێشكەوتن رووبەروو یانەكانی برایەتی و ئاسۆ دەبنەوە.
دوای ئەوەی بەبریاری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بۆماوەی دووهەفتە ڕاگیرابووبەهۆی تاقی كردنەوە بریارە رۆژی شەمەی داهاتوو بە ئەنجامدانی نۆ یاری لە هەفتەی حەفتەمی خولەكە یارییەكانی خولەكە دەست پێبكاتەوە، ئەم هەفتەیەش چەندین ڕووبەروو بوونەوەی گرنگ لەنێوان یانەكانی ئەنجام دەدرێت، لە شاری هەولێر یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی ئاڵا دەكات ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە، یانەی پێشكەوتنیش لەسەر یاریگای شەهیدان لە یارییەكی گرنگدا میوانداری یانەی ئاسۆ دەكات ئەم یارییەش یارییەكی گرنگ دەبێت بۆهەردوویانە، یانەی ئاشتی پێشەنگی یانەكانی دەچێتە شاری كۆیە لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی كۆیە دەبێتەوە ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە، یانەی سیروانی نوێ لە شاری سلێمانی میوانداری یانەی گارە دەگات، یانەی سیروانی نوێ لەم یارییە نیازی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەی هەیە، لەشاری كەركوكیش یانەی خاك لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی هەڵەبجەی شەهید دەكات، لەم یاریشدا یانەی هەڵەبجە بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری تازەی یانەكە چاوی لەبەدەست هێنانی سەركەوتنە، یانەی دەربەندیخانیش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی سەورە دەبێتەوە، یانەی چەمچەماڵیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی شەهیدانی شاری ڕانیە دەكات لە یارییەكی گرنگدا، یانەی ئاكرێ لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی خانەقین، لەم یاریشدا یانەی ئاكرێ بە پاڵپشتی یاریگاو هاندەران نیازی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەی هەیە، یانەی نەورۆزیش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری سلێمانی لە یارییەكی زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی سۆران دەبێتەوە، لەم یاریشدا یانەی نەورۆز هەموو هەولێكی بۆبەدەستهێنانی سەركەوتن دەبێت لەكاتێكدا لە ئەركێكی زەحمەتدا داەبێت لەبەرامبەر كوڕانی سۆران، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر 30-2پاش نیوەرۆ بەرێوەدەچێـت.ریزبەندی یانەكان.
1- ئاشتی 12خاڵ
2- نەورۆز 12خاڵ
3- كۆیە 11خاڵ
4-خانەقین 11خاڵ
5- ئاكرێ 10خاڵ
