بەرشلۆنە داوای دی خیا دەكات

بەرشلۆنە داوای دی خیا دەكات
هەرچەندە تا ئێستا دوا رۆژی ڤیكتۆر ڤاڵدێز لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە دیار نییە بەهۆی نوێ نەكردنەوەی گرێبەستەكەی گۆڵچی ناوبراو لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە، بۆیە یانەی بەرشلۆنە هەر لە ئێستاوە لە دوای شوێنگەرەوەی ڤاڵدێز دەگەڕێت،رۆژنامەكانی ئینگڵتەرە ئاماژەی بە گرنگیدانی یانەی بەرشلۆنە بە گۆڵچی یانەی مانچستەر یۆنایتد دی خیا دا و گوتی: داڤید دی خیا گۆڵچی یانەی مانچستەر یۆنایتد ئامانجی یەكەمی بەرشلۆنەیە بۆ شوێنگرتنەوەی ڤیكتۆر ڤاڵدیز، كە داهاتوی ڤاڵدێز لەگەڵ بەرشلۆنە نادیارە.
هەرچەندە یانەی بەرشلۆنە لە هەوڵی هینانی دی خیا بوو بۆ یانەكەی، كاتێك ناوبراو لە لاوانی ئەتڵەتیكۆ مەدرید یاری دەكرد، بەڵام ئەتلەتیكۆ مەدرید داوای ٥٠٠ هەزار پاوەندی دەكرد.
جێگەی باسە دی خیا لە ریزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید یاری دەكرد دواتر پەیوەندیی بە ریزی یانەی مانچستەر یۆنایتد كرد لە ساڵی ٢٠١١ و تا ئێستا لەگەڵ یانەكە بەردەوامە هەرچەندە قسەوباسێكی زۆر هەبوو سەبارەت بە لاوازیی چاوەكانی دی خیا.
جێگەی باسە ئەنتۆنی زۆبیزارێتە بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بەرشلۆنە پێنج گۆڵچی دەست نیشان كرد بۆ ئەوەی شوێنی ڤیكتۆر ڤاڵدێز بگرێتەوە ئەویش هەریەكە لە ماڕتن سكێرتڵ لە یانەی رۆما، ڤیسێنت گوایێتە لە ڤالەنسیا، مارك تێن ستیگن لە یانەی بڕوسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی و بێرند لینۆ لە بایەر لیڤەركیوز و دی خیا لە یانەی مانچستەر یۆنایتد.
Top