دهۆك پەنا بۆ یاریزانی دیكەی بیانی دەبات

دهۆك پەنا بۆ یاریزانی دیكەی بیانی دەبات
بەمەبەستی بەهێزكردنی ڕیزی پێكهاتەی یانەكە و بەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقیدا، دەستەی كارگێڕی یانەی دهۆك دوو یاریزانی پیشەگەری هێناوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ هەردووكیاندا مۆربكرێت لە ئێستاشدا رۆژانە مەشق و ڕاهێنانەكانیان لەگەڵ یانەی دهۆك بەردەوامە، هەریەك لە یاریزانان لاوەند ئەحمەد یاریزانی كوردی وڵاتی هۆڵەندە كە پێشتر بۆچەندین یانەی ئەو وڵاتە یاری كردووە و یاریزانێكی بە ڕەگەز ئەفریقی بەناوی عەبدە جومعە كە لە وڵاتی زامبیا هاتووەو پیشەگەرە، پێشتر لە یانەكانی وڵاتانی زامبیا و بەلجیكا ورووسیا یاریكردووە، دواترین یانەش كە یاری بۆ كردووە یانەی كازیمەی كوێتی بوو، لە ئێستاشدا لە ژێر تاقی كردنەوەكانی جەمال عەلی ڕاهێنەردان لەم بارەشەوە لە لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری گوڵان سەعید ئەحمەد سەرۆكی یانەی دهۆك گوتی: ئێمە ئەم دوو یاریزانەمان هێناوە كە هەردوو یاریزانی پیشەگەرن، لە ئێستادا لە ژێر تاقی كردنەوەدان بۆئەوەی ڕاهێنەری یانەكەمان كاپتن جەمال عەلی سەیری ئاستیان بكات، ئەگەر ڕاهێنەر ئاستی هەردوو یاریزانی بەدڵ بێت گریبەستیان لەگەڵ واژوو دەكرێت، گوتیشی هەردوو یاریزانەكە لە پیشەگەری زۆر یارییان كردووە، جارێش چاوەڕوانی وەڵامی ڕاهێنەرین بۆئەوەی بەفەرمی ببنە یاریزانی دهۆكی.
Top