مۆرینۆ ڕێز لە گرێبەستەکەی دەگرێت
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە جۆزییە مۆرینۆ ی ڕاهینەری یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت لە یانەی ریاڵ مەدرید تاکوو کۆتایی گرێبەستەکەی.
هەندیک لە رۆژنامەکان ئەوەیان ڕاگەیاندبوو کە مۆرینۆ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و قەڵای سانتیاگۆ بیرنابیۆ چۆڵ دەکات ، ئەویش بەهۆی ئەو ئەنجامانەی کە یانەکەی بەدەستی دەهێنێت لەم یارییانەی دوایدا و ئەو کێشانەی ڕووبەڕوی دەبێتەوە لە یانەکەیدا.
ڕۆژنامەی دیفنسا سەنتڕاڵی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە کە مۆرینۆ لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدا بەردەوام دەبێت و گوێ بە شکستەکان نادات ، هەروەها ئەو ڕۆژنامەیەش ڕایگەیاندووە کە مۆرینۆ ڕێز لە گرێبەستەکەی دەگرێت و تاکوو کۆتاییهاتنی بەردەوام دەبێت کە تاکوو ساڵی ٢٠١٦ درێژەی هەیە.
