وەکرە ، دەستبەرداری یونس دەبێت و سەدیش بۆی دێتە سەرخەت
ڕاهێنەری یانەی وەکرەی قەتەڕی بە ئیدارەی یانەکەی ڕاگەیاندبوو کە دەستبەرداری یونس مەحمود ببن و یانە قەتەڕیەکەش ئەو بڕیارەی خستە بواری جیبەجێ کردنەوە.
پاش بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە ، یانەی سەدی قەتەڕی بڕیاریداوە کە گفتوگۆکانی لەگەڵ یونس مەحمود دەستپێبکات .
یونس مەحمود لە ساڵی ٢٠٠٤ وە لە خولی قەتەڕی یاری دەکات و ماوەی دوو وەرزە یاری بۆ یانەی وەکری قەتەڕی دەکات
=============\
خەندان-
