لە خولی نایابی عێراقی:پێشمەرگەی سلێمانی تووشی شكست بوو

لە خولی نایابی عێراقی:پێشمەرگەی سلێمانی تووشی شكست بوو
كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە كۆمەلەی كوردستان و باكور یانەی پێشمەرگەی سلێمانی تووشی دۆڕانێكی چاوەڕوان نەكرابوو.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراق لە كۆمەلەی كوردستان و باكور لە هەفتەی پێنجەمی خولەكە لە شاری تكریت لە یارییەكی بەهێزدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بووە میوانی یانەی سەلاحەدین لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پێچەوانەی یارییەكانی پێشووتری یاریزانانی نەیانتوانی ئاستێكی شایستە پێشكەش بكەن بەمەبەستی بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە هەر چەندە یانەی پێشمەرگە لەم یارییەدا بە بێ چەند ئەستێرەیەكی یانەكەی یاری كرد بەڵام نەیتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت و یارییەكەی دۆڕاند بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ، گۆڵەكانی یانەی سەلاحەدین لەرێگای هەریەك لە یاریزانان (نەسروللاعامر ومحەمەد بەشار)لە خولەكەكانی 13و79ی یارییەكە تۆماركرا،هەرچەندە لە یارییەكەدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یارییان دەكرد بەڵام چەندین هەڵی گۆڵ تۆماركردنیان لەدەستدا و یانەكەش دووچاری یەكەم شكست بوو لە خولەكەدا، جێگای ئاماژە پێكردنە یانەی پێشمەرگە لە پێنج یاریدا تەنیا خاوەنی 10خاڵە.
Top