ئەمرۆ خولی بژاردەی عێراقی دەست پێدەكاتەوە..زاخۆ ڕووبەرووی زەورا دەبێتەوە

ئەمرۆ خولی بژاردەی عێراقی دەست پێدەكاتەوە..زاخۆ ڕووبەرووی زەورا دەبێتەوە
كارزان كانەبی
ئەمرۆ دووشەمە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی عێراقی ژمارەیەك یاری لە خولی بژاردەی عێراقی دەست پێدەكاتەوە، لەگرنگترین یاریشدا یانەی زەورا دەبێتە میوانی یانەی زاخۆ.
دوای ئەوەی بۆماوەی دووهەفتە یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی دواخرا بەهۆی بەشداری كردنی ژمارەیەك لە یاریزانانی یانەكانی عێراقی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقی لە جامی كەنداوی عەرەبی، بۆیە بەبریاری یەكێتی تۆپی پێی عێراقی بریاریدابەشێك لە یارییەكانی خولەكە ئەمرۆدووشەمە یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولەكە لەقۆناغی یەكەم دەست پێبكاتەوە، یانەی زاخۆ ئەمرۆ لەسەر یاریگای بارزان لە شاری زاخۆ لەبەردەم هاندەرانی یانەكەی میوانداری یانەی زەورای شاری بەغدا دەكات، ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە بۆئەوەی سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنێت، یانەی زاخۆ ئەمرۆ بە پاڵپشتی هاندەران و یاریگا نیازی گورز وەشاندنی لە یانەی زەورای میوانداری هەیە و بە هەر نرخێك بێت سێ خاڵی یارییەكە بۆخۆی قورخ بكات، لەبەرامبەریشدا تیپی میوان هەرچی نەبێت نایانەوێ بەدەست بەتاڵی بگەرێنەوە شاری بەغدا، یانەی سلێمانی دەچێتە شاری بەغدا دەبێتە میوانی یانەی سناعە لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی سلێمانی بەسەرپەرشتی جەنەڕال باسم قاسمی ڕاهێنەری یانەكە سەردانی بەغدایان كردوە دەیانەوێت لەدەرەوەی یاریگای خۆیان یەكەم گورز لە یانەی سناعە بوەشێنین، هەرچەندە یارییەكەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆیانە بەڵام بە پاڵپشتی یاریزانان و ڕاهێنەری یانەكە یانەی سلێمانی چاوی لە سێ خاڵی ترە، لە شاری كەركوكیش یانەی كارەبا لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی كەركوك دەبێتەوە، لەم یاریشدا یانەی كەركوك بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری تازەی یانەكە داڕەوان قادر ڕووبەروی یانەی كارەبا دەبێـتەوە، یانەی كەركوكیش ئامادەكاری باشی كردوە بۆئەم ڕووبەروو بونەوەیە بۆیە یانەی كەركوك دەیەوێت لەرێگای یانەی كارەبا و سێ خاڵی گرنگ بخاتە سەر كۆی خاڵەكانی.بریاریشە یارییەكانی تریش لە رۆژانی داهاتوو ئەنجام بدرێت، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-2ی پاش نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.
خشتەی یارییەكانی رۆزی سێ شەمە
بەغداد-جەوییە
نەفت – نەفتی جنوب
نەجەف- تەلەبە
شورتە-مینا
Top