داهاتووی فالکاو ، ڕیاڵ مەدریدە

داهاتووی فالکاو ، ڕیاڵ مەدریدە
ڕادامێل فالکاوی هێرشبەری یانەی ئەتکیکۆ مەدریدی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کرد کە ، گەر یانەکەی ئێستای جێبهێڵێت هەر لە ئیسپانیا دەمێنێتەوەو ڕوو دەکاتە یانەی ریاڵ مەدرید.




فالکاو لە وەڵامی پرسیارێکیدا بۆ ڕادیۆیەکی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە ، ئەگەربێتوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید جێبهێڵێت ، ئەوا لە داهاتوودا بە درێسی یانەی ریاڵ مەدریدەوە یاریدەکات.




هەرچەندە پێشتر ڕۆژنامەکان ڕایانگەیاندبوو کە یانەی چێڵسی دەیەوێت تۆرێس بفرۆشیت لە پێناو بەدەستهێنانی فالکاودا، بەڵام بە پێی ووتەکانی ئەو هێرشبەرە کۆڵۆمبییە بێت ، لە داهاتوو فالکاو بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە یاری دەکات.




لە هەمانکاتیشدا ، یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە بۆ کرینی ڕادامێل فالکاوی گۆڵکاری دووەمی خولی ئیسپانی.
===================
xendan
Top