رۆژنامەی ئێل مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی بلویكردەوە ئەو كاتەی كە بەرێوەبەری كارەكانی گۆلچی یانەی بەرشلۆنەی وولاتەكەیان (ڤیكتۆر ڤالدێس) دەرفەتی ئەوەی بدابا بە برەپرسانی ئەو یانەیە بۆ پێش كەش كردنی گرێبەستێكی نوێ بەم یاریزانە ئەوا لەوانەیە ئەو یاریزانە ئەو بریارەی نەدابا بەوەی كە لە كۆتایی ئەم وەرزە ریزی یانەكەی جێدێلێت .لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری كارەكانی ڤالدێز رایگەیاند ئەگەر كێشەی ئێمە پارە بوایە ئەوا هەموو كێشەكان چارەسەر دەكران .لەلایەكی ترەوە بەرپرسانی یانەی كەتەلۆنی دەیانەوێت گرێبەستێك پێش كەش بە ڤالدێز بكەن بۆ ئەوەی لە ریزی یانەكەیان بمێنتەوە چونكە بە چوونی ڤالدێز زۆ ر بە زەحمەت ئەوان بتوانن جێگرەوەی ئەو بە ئاسانی بدۆزنەوە . وا پێشبینی دەكرێت كە بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە گرێبەستێك بە بری 8 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێك پێش كەش بە گۆلچی یانەكەیان بكەن بۆ ئەوەی ریزی یانەكەی جێ نەهێلێت .