سۆسیداد ٣-٢ بەرشلۆنە: “ئەوەی بە گەورەکان نەکرا سۆسیداد کردی” یەکەم شکست بۆ بلوگرانا پاش ٢٠ هەفتە
سۆسیداد سوودی لە کەمی یاریزاننی بەرشلۆنە وەرگرت پاش ئەوەی جیرارد پیکێ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە لە خولەکی ٥٧.
هاوشێوەی زۆرێک لە یارییەکانی دیکە بەرشلۆنە لە سەرەتا باڵادەست بوو، وەک هەمیشەش ئەفسانەی یانەکە لیۆنێل مێسی گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد لە خولەکی ٧ دا. پاشان لە خولەکی ٢٥ پێدرۆ ڕۆدریگێز گۆڵی دووەمی هێنا. پێش کۆتایی نیوەی یەکەم چۆری کاسترۆ لە پاسێکی کارلۆس ڤێلا گۆڵی یەکەمی سۆسیدادی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو گۆڵە بەکۆتاهات.
چاوەڕواندەکرا لە نیوەی دووەمدا بەرشلۆنە شکست بە خاوەن ماڵە سەرسەختەکە بهێنێت بەڵام دەرکردنی پیكی ئەرکی ئەو یانەیەی قورسکرد و هەمان یاریزان لە خولەکی ٦٣ دووەم گۆڵی سۆسیدادی تۆمارکرد. ئەنجامەکە بەو شێوەیە مایەوە تاوەکو دوا خولەکی یارییەکە و ئیمانوێل ئاگیرتچی پێش فیکەی کۆتایی گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ سۆسیداد تۆمارکرد. بەوەش توانیان سەرکەوتنێکی مێژویی بەدەست بهێنن.
