ڤیلانۆڤا : نیگەرانی چوونی یاریزانانی یانەكەم نیم بۆ یانەی باڤاری

ڤیلانۆڤا : نیگەرانی چوونی یاریزانانی یانەكەم نیم بۆ یانەی باڤاری
راهێنەری یانەی بەرشلۆنەی (تیتۆ ڤیلانۆڤا) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە نیگەرانی ئەوە نیە ئەگەر بێتو یاریزانانی یانەكەی ریزی یانەكەی جێبێلن و پەیوەندی بە یانەی راهێنەری پێشووی یانەكەیانەوە واتە یانەی بایرن میونیخەوە بكەن كە وەرزی داهاتوو پێپ گواردیۆلای راهێنەری پێشووی یانەی بەرشلۆنە ئەركی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەردەگرێت .لە دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یاانەی باڤاری دەنگۆی ئەوە بلاوبۆتەوە كە هەندێ لە یاریزانانی یانەی كەتەلۆنی دەیانەوێت وەرزی داهاتو ریزی ئەو یانەیە جێبێلن و پەیوەندی بە یانەی باڤارییەوە بكەن لەمبارەیەوە راهێنەری یانەی بەرشلۆنە ڤیلانۆڤا رایگەیاند كە نیگەرانی ئەوە نیە كە یاریزانانی یانەكەی ریزی یانەكەی جێبێلن چونكە یاریزانانی ئێمە گرێبەستیان لەگەل یانەكەمان هەیە و ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان یانەكەیان جێبێلن.
Top