له‌ميانه‌ی دوا ياری جامی که‌نداوی 21 بۆ دياری کردنی پاڵه‌وانی جامه‌که هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئيماڕات له‌سه‌ر ياريگای بهحرهينی نيشتمانی به‌يه‌ک گه‌يشتن، لهيارييهکی به‌هێزدا ئيماڕاتييهکان توانيان سه‌ربکه‌ون به‌سه‌ر شێره‌کانی ڕافيدهيندا له‌دوا خوله‌که‌کانی يارييه‌که‌دا، له‌گێمی يه‌که‌می يارييه‌که‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئيماڕات توانی کۆنتڕۆڵی ياريگا بکات و گۆڵێکی تۆمار کرد له‌خوله‌کی 28 له‌ڕێگه‌ی ياريزان عمر عه‌بدولرحمان ه‌وه، گێمی يه‌که‌می ئه‌و يارييه به به‌پێشکه‌وتنی ئيماڕاتييهکان به‌کۆتا هات، له‌گێمی دووه‌می يارييهکدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی ئاستی به‌رزکاته‌وه‌و زۆرينه‌ی کاته‌کانی ياری له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کۆتا بهێنێت وه توانيان له‌خوله‌کی 81 له‌ڕێگه‌ی کاپتن و ياريزانی به‌ئه‌زمون يونس محمود گۆڵی بهرامبهربونی تۆمار کرد، کاتی ياسايی يارييه‌که به‌کۆتا هات و ياری چووه کاتی زياد کراوه‌وه له سی خوله‌کی زيادکراودا عێراقييه‌کان به ئاستیکی به‌رزه‌وه ده‌رکه‌وتن و چه‌ندين هه‌لی ئاسانی گۆڵ تۆمار کردنيان له‌ده‌ست دا و نهيان توانی گۆڵی براوه تۆمار بکه‌ن بۆيه له‌خوله‌کی 107 دا ياريزان ئيسماعيل حه‌مادی له‌هه‌لێکی بچوکدا توانی گۆڵی براوه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئيمارات تۆمار بکات و ئه‌نجامی يارييه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆيان به‌کۆتا بهێنن، به‌م ئه‌نجامه هه‌ڵبژارده‌ی ئيماڕات توانی ببێته پاڵه‌وانی جامی که‌نداوی 21 بۆ دووههمين جار لهمێژوويدا، شێره‌کانی ڕافيدهين بوونه خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می جامه‌که و به‌ئاستیکی به‌رزه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو هانده‌ران و نيشتمانی خۆيان.