له‌ميانه‌ی دياری کردنی پله‌ی سێهه‌می و چواره‌می له جامی که‌نداوی 21 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی کوێت و بهحرهينی خاوه‌ن ميوانداری جامه‌که به‌يه‌ک گه‌يشتن، لهيارييهکی پڕ گۆڵدا کوێتييهکان توانيان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن به‌سه‌ر بهحرهينی خاوه‌ن هانده‌ران و ياريگا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌حره‌ين توانی له‌خوله‌کی يه‌ک له‌ڕێگه‌ی ياريزان عبدالله يوسف گۆڵێک تۆمار بکه‌ن به‌ڵام دواتر ياريزانانی کوێت گۆڵ بارانی هه‌ڵبژارده‌ی بهحرهينيان کرد، ياريزانی هه‌ڵبژارده‌ی کوێت عبدالهادی خميس توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات له خوله‌که‌کانی 35 و 38 و 54 که گۆڵی سێههميان به‌لێدانی سزا تۆماری کرد، سێ گۆڵه‌که‌ی تری کوێت ياريزانان عبدالرحمن فهد، به‌دت متلوع، عبدالعزيز سلێمی له‌خوله‌که‌کانی 65 و 66 و 71 دا تۆمار کران، به‌ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵیک کوێت توانی ببێته خاوه‌نی پله‌ی سێهه‌م و زياتر له سه‌دو سی هه‌زار دۆلاری وه‌رگرت و هه‌ڵبژارده‌ی بهحرهينيش بووه خاوه‌نی پله‌ی چواره‌م و شهشتوشهش هه‌زار دۆلاری وه‌رگرت.