یانەی كەركوك پێویستی بەهاوكارییە

یانەی كەركوك پێویستی بەهاوكارییە
هەرچەندە ئەم وەرزە هاندەرانی یانەی كەركوك لە چاوەڕوانی ئەوە بوون كە یانەكەیان تیپێكی ئاسان نەبێت لە خوولی بژاردەی عیراقی و بگرە دەتوانێت ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێت و بتوانێت شان بە شانی یانەكانی دیكەی عیراق ئاست و ئەنجامیان وەكو پێویست بێت، سەڕەرای ئەوەش یانەی كەركوك ئەمساڵ چەندین گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی پیشەگەر مۆركردووە بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە، لە ئێستاشدا یانەكەی كەركوك لە قەیرانێكی سەختدایە و هیچ كەسێك هاوكاریی یانەی كەركوك ناكات چ لە پارێزگای كەركوك و چ لە هەرێمی كوردستان چ لە حكومەتی ناوەندی عێراقیش، بۆیە یانەی كەركوك چاوی لەوەیە هاوكاری بكرێت، بۆئەوەی یانەكە بەڕێوەبچێت، لەم بارەشەوە سیروان نەجمەدین ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یانەی كەركوك بەگۆڤاری گوڵانی گوت: لە ئێستادا یانەكەمان بە قەیرانی دارایی سەختدا تێپەڕ دەبێت، كەسیش هاوكاریی یانەی كەركوك ناكات نە پارێزگاری كەركوك و نەحكومەتی ناوەندی بەغدا و نە حكومەتی هەرێمیش هاوكاری یانەكەیان نەكردووە، وەزارەتی دارایی بەغداش سەرەڕای ئەوەی نووسراومان كردووە ئێستا وا نووسراوەكەمان لەوێیە داوای بڕی 755ملیۆن دینارمان كردبوو بۆ یانەكە كەچی (131) ملیۆن دیناریان پێداوین و كەچی موافەقەشمان وەرگرتووە بۆئەوەی هاوكاریمان بكەن و كەچی پێمانی نادەن، نوسراویشیان كردوە بۆپارێزگاری كەركوك بە پارێزگایان گوتووە پارەیان پێ نەدەن، بۆیە ئێستا باری دارایی یانەكەمان باش نییە و بگرە زۆریش خراپە بڕی 300ملیۆن دینار قەرزارین، گوتیشی هەرچەندە ڕاهێنەری یانەكەمان گۆڕیوە و كوردێكی شارەكەمان داناوە كە ئەویش عزەدین عەسكەرە.
Top