هەولێر بە مەرج گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەرە كرواتیەكە مۆركردوە یانەی هەولێر هیچ گرێبەستێك ناداتە ئەم ڕاهێنەرانە جگە لە مووچە

هەولێر بە مەرج گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەرە كرواتیەكە مۆركردوە یانەی هەولێر هیچ گرێبەستێك ناداتە ئەم ڕاهێنەرانە جگە لە مووچە
دوای ئەوەی یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ ستافێكی تازەی ڕاهێنەرانی بیانی مۆركرد، تەواوی ستافەكەش تەنیا موچەیان پێ دەدرێت و مەرجیش لەسەر راهێنەر پەسند كراوە.
گوڵان: كارزان كانەبی
هەرچەندە یانەی هەولێر بەهۆی نەشتەگەری راهێنەری پێشووی یانەكە نزار مەحروس دەست لەكاركێشانەوەكەی پەسند كرد، بۆشوێن گرتنەوەی ئەوانیش یانەی هەولێرش بۆشوێن گڕەوەی ستافی ڕأهێنەری پێشوو گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە راهێنەرانی كرواتی رادان گاسنینی كرواتی كەپێشتر لە یانەی قادسیەی كوێتی دوورخراوەتەوە بۆهۆی هەندێك كێشە لەگەڵ هاندەرانی یانەكە، یانەی هەولێریش دوای ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە بەفەرمی بریاری ئەوەیاندا كەوا گرێبەستی لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرە كڕواتیە مۆربكەن، لەم بارەشەوە بۆسایتی گوڵان بێجان ئیبراهیم ئەمدامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێرگوتی " ئێمە كە ستافی پێشوو داوای لێ بوردینان لە ئێمە كرد ئێمەش دەست لەكاركێشانەوەكەمان پەسند كرد بۆ شوێن گڕەوەی ئەو ستافەی پێشوو ئێمە قسەمان لەگەل رادان گاسنین كردو ئەویش دوای گەیشتنی بۆشاری هەولێرئێمە گفت و گۆمان لەگەلی كردوە بەفەرمی گرێبەستمان لەگەلی مۆركردوە گوتیشی ئێمە هەموو بەندەكانی گرێبەستمان لە رادران گووتوە كە نابێت بە هیچ شێوەیەك لە پیرەو پرۆگرامی یانەی هەولێر دەربچێت، چونكە پێشتر ئەو ڕاهێنەرە لەگەل یانەی قادسیە كێشەی لەگەل هاندەران بووە بۆیە دوورخراوەتەوە، بێجان گوتیشی ئێمە لە برگەیەكی گرێبەستەكەمان ئەوەمان روون كرۆدتەوە ئەگەر كارێ:ی لەم جۆرە رووبدات ئێمە ئیجرات دەكەین كە لە برگەیەكی باسمان كردوە، گوتیشی رادان بەهەموو شێوەیەك پەیوەستە بەم گرێبەستە كە لە نێوان هەروو لامان مۆركراوە گوتیشی هیچ گرێبەستێكی نیە جگە لە موچەەیەكی 20هەزار دۆلاری وەكو مووچەی مانگان پێ دەدرێت بۆیەك وەرز لەهەردوو خولی بژاردەی عێراقی و جامی ئاسیا سەرپەرشتی تیپی یانەی هەولێردەكات، گوتیشی ئێمە ڕاهێنەرێكی هێزی جەستیشمان هێناوە بە ناوی دالیبۆر ستارجیڤتچ راهێنەری لێهاتووی جەستەیی كە گرێبەستی ئەویش بۆیەك وەرزە بە بڕی 6هەزار دۆلار بەبێ هیچ گرێبەستێك تەنیا مووچەی مانگانەیە بەهەمان شێوەی ڕاهێنەرە، گوتیشی بۆڕاهێنەرایەتی گۆڵچیەكانیش گرێبەستمان لەگەل جەلیل زێدان ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق مۆركردوە گرێبەستی ئەویش تەنیا موچەیەكی مانگانەیە بەبڕی 5هەزار و 500دۆلار وەكو موچەی مانگانە بۆیەك وەرزش، گوتیشی بۆیاریدەدەری گاسنینی ڕاهێنەر قسەمان لەگەڵ ماجد عەبدول ساحیبمان كردوە كە ئەویش عێراقیە پیشە گەرە لە دەرەوەی وڵات كاری كردوە ئێستا گفت و گۆمان لەگەلی كردوە تەنیا ماوە بەفەرمی ئەویش گرێبەستی لەگەل مۆربكەین ئەویش تەنیا بە مووچە دەبێت بۆیەك وەرز، لە بارەی هێنانی یاریزانانیش بێجان ئیبراهیم ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا ڕاهێنەری یانە ئەو بەرنامەی خۆی دەبێت لە گواستنەوەی زستانەی ڕەنگە ژمارەیەك یاریزانی بەتوانا پەڵكێشی یانەكەمان بكەین، گوتیشی ئەو بیرۆكەی خۆی هەیە بۆهێنانی یاریزانان بۆجامی ئاسیا تاكو ئێستا بە ئێمەی نەگووتوە كە كێ دەهێنم، بەڵام ئێمە كۆمەلێك ناومان لەبەر دەستە ئەگەر ئەو داوا بكات ئێمە پێ دەلێن كە كام یاریزانانە لە خولی عێراقی باشە بیهێنێت. گوتیشتی باوەڕ ناكەم كێشەمان بۆدروست بێت كە ئەم ماوەیە ڕاهێنەرەكەمان وازی هێناوە چونكە یاریزانانی ئێمە بەردەوام بووین لە مەشق كردن و عومەر مەجید وەكو بەرێوەبەری تیپی یانەكە بەردەوام دەبێت.
Top