25ی ئەم مانگە چوار گۆشەی زێرینی فوتساڵی كچان بەڕێوەدەچێت
دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەبەشداری ژمارەیەك لە یانەكانی كوردستان و بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یانەكانی كوردستان لە یاری فوتسال خولی فوتساڵی یانەكانی كوردستان بە دووكۆمەڵە ئەنجامدا، كە هەفتانە یارییەكانی بەشێوازی خول بەڕێوەدەچوون، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان یانە بەشداربووەكانی شارەكانی كوردستان هەریەك لە یانەكانی (ئافرەتانی هەولێر، ئافرۆدێت، گارە،زێرەڤانی)گەیشتە یاری كۆتایی خولەكە، بۆیە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە كۆبوونەوەی فەرمی خۆیدا بڕیاری دا رۆژی 25ی ئەم مانگە یارییەكانی چوار گۆشەی زێڕین ئەنجام بدرێت، یانەی گارە لەسەر یاریگای خۆی لە شاری دهۆكی دەڵال میوانداری یانەی ئافرەتانی هەولێردەكات ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە یەكجار بەهێز دەبێت، یانەی ئافرۆدیتی شاری سلێمانیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی زێرەڤانی دەكات، لەم یرایشدا یانەی زێرەڤانی لە ئەركێكی قورس دەبێت.هەردوو یارییەكەش لە كاتژمێر2ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.
