لۆكاس مۆرا: دوا رۆژم لە پاریس سان جێرمانە

لۆكاس مۆرا: دوا رۆژم لە پاریس سان جێرمانە
دوای ئەوەی یانەی پاریس سان جێرمان-ی فەرەنسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەفەرمی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەستێری بەرازیلی لۆكاس مۆرای پێشكەش بە دەزگا راگەیاندنەكان كرد.
یانەی پاریس سان جێرمان بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ لۆكاس مۆرا مۆركردووە، ئەم یاریزانە لە یانەی ساوپاولۆ یاری دەكرد و یانە گەورەكانی ئەوروپا وەكو ئەی سی میلان و مانچستەر یۆنایتد هەوڵیاندا گرێبەستی لەگەڵ مۆربكەن.
لە لێدوانێكیدا لۆكاس مۆرا گوتی: پاریس سان جیرمان تیپێكی گەورەیە و هەردەم گەشە دەكات و لیۆناردۆ زۆر یارمەتی دام بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە بدەم تا كۆتایی ئەم ساڵ لە خولی بەرازیل بەردەوام نەبم.
لۆكاس مۆرای تەمەن 20 ساڵ گوتی: پاریس سان جێرمان مێژوویەكی گەشی لەگەڵ یاریزانە بەرازیلییەكان هەیە و هەوڵ دەدەم مێژوویەكی نوێ بنووسمەوە و ئامانجم بە دەستهێنانی نازناوە.
لە كۆتایی قسەكانیدا لۆكاس مۆرا گوتی: دەمەوێت ببمە باشترین یاریزانی جیهان.
Top