یواكیم لۆف: پێویستمان بە بردنەوەی نازناو هەیە

یواكیم لۆف: پێویستمان بە بردنەوەی نازناو هەیە
راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یواكیم لۆف هەوڵ ئاستی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێش بخات بۆ ئەوەی بتوانێت نازناو بە دەستبهێنێت و بگاتە جامی جیهانی 2014 لە وڵاتی بەرازیل.
لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئەڵمانیا یواكیم لۆف گوتی: زۆر گرنگە ئاستی یاریزانانی هەڵبژاردەكەمان پێش بكەوێت هەرچەندە لە چەند ساڵی رابردوو بەرزبوونەوەی ئاستەكە یەكجار خێرا بوو و پێشبینی دەكەم بەم خێرایە بەردەوام نەبێت.
لە درێژەی قسەكانیدا یواكیم لۆف گوتی:تیپەكانی تر ئیرەیی بە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبەن، چونكە كۆمەڵە یاریزانێكی لاوی بە توانای هەیە، بەڵام ئەم یاریزانانە پێویستە خۆیان پێش بخەن بۆ ئەوەی بتوانین نازناو بە دەست بهێنین.
Top