راهێنانی كەمكردنەوەی كێش
1-دەبێت راهێنانەكان بەشێوەیەك ئەنجام بدەن، كە تووشی سەرسووڕان و ماندوو بوون نەبن.
2- بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەم راهێنانە دوای نان خواردن ئەنجام بدرێت.
3- پێش ئەنجامدانی ئەم راهێنانە دەبێت بەشێوەیەكی باش مەشقی خۆ گەرم كردنەوە وەكو (یارییەكانی سویدی) ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی تووشی هیچ ئازارەیەكی لە ناكاو نەبن.
دەبێت یەكەمجار لەسەر زەوی درێژ بێت و دەستەكان لە پشت سەر دابندرێت و قاچەكان لەسەر زەوی درێژ بێت، دواتر سەر و شانەكان بەرزبكرێتەوە بۆ سەرەوە بە پشت بەستن بە هێزی كەمەر نەك هێزی دەستەكان و هەوڵ بدرێت هەردوو ئەنشك بە یەك بگەن بۆ ماوەی 10 چركە، پاشان دەگەڕێنەوە ئاراستەی یەكەم.
ئەم مەشقە 10 جار دووبارە دەكرێتەوە.
