دهۆك گۆڵبارانی غازی شیمالی كرد
لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا یانەی دهۆك بە ئەنجامێكی گەورە لە یانەی غازی شیمالی بردەوە.
لەدرێژەی یارییە دۆستانەكان و ئامادەكارییەكان یانەبەشداربووەكانی خولی بژاردەی عێراقی بۆخۆئامادەكردن بۆیارییەكانی داهاتووی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی، یانەی دهۆك لەسەر یاریگای خۆی لە شاری دهۆك لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا میوانداری یانەی غازی شیمالی كرد، لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی دهۆك بە درێژایی یارییەكە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و لە تەواوی یارییەكەكۆنترۆلی یاریگا بكەن و چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆلی تیی میوان لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی دهۆك توانیان پێنج جار تۆری یانەی میوان بەهەژێنن و یارییەكەش بە ئەنجامی (5-1)گۆڵ یارییەكەیان بردەوە گۆڵەكانی یانەی دهۆك لەرێگای هەریەك لە یاریزانان (ئۆلیڤێرا 2گۆل وسالح سدیروئەحمەدجەبار وجاسم محەمەدسلێمان)تۆماركران، جێگای ئاماژە پێكردنە یانەی دهۆك ئەمە دووەم یاریی دۆستانەی ئامادەكارییە ئەنجامی بدات لە یاری یەكەمیش بەرامبەر سلێمانی بە دووگۆڵ یەكسان ببوو.
