سامح گەڕایەوە یانەی پێشمەرگە

سامح گەڕایەوە یانەی پێشمەرگە
دوای ئەوەی یاریزانی گۆڵكاری خولی كوردستان لە وەزرەكانی ڕابردوودا، سامح رۆستەم بۆماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووركەوتەوە بەهۆی تووش بوونی بە پێكانی قورس لە ئەژنۆیدا، دوایین یاریكردنی سامحیش لەر یزی یانەی زاخۆ بوو، كاتێك تووشی پێكانی قورس دەبێت، ئیتر واز لە یانەی زاخۆش دەهێنێت، دوای چاك بوونەوەشی سامح رۆستەم دووبارە پەیوەندی كردەوە بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی،بۆئەوەی لە خولی نایابی كوردستان یاری بۆ یانەی پێشمەرگە بكات، بڕی گرێبەستی یاریزانی ناوبراو 13 ملیۆن دینارە و مووچەی یەك ملیۆن دینار مانگانە بۆیەك وەرز یاریكردن لە خولی نایابی كوردستان.لە بارەی گرێبەستەكەشی سامح بە گۆڤاری گوڵانی گوت : دوای ئەوەی تووشی پێكان هاتم و پزیشكەكان ئەوەیان پێ راگەیاندم كە دەبێت بۆماوەیەك پشوو بدەم بە پێی رێنماییەكان. بۆیە منیش لەم ماوەیەدا هەر مەشقی بەردەوامم كردووە بۆئەوەی ئاستی جارانم بگەڕێـتەوە، سوپاسی دەستەی كارگێڕی یانەی پێشمەرگەش دەكەم كەمتمانەیان بەمن بەخشییەوە تا گرێبەستیان لەگەڵدا مۆر بكەمەوە.
Top