خولێكی مەشق و ڕاهێنانی جمناستیك ئەنجامدرا

خولێكی مەشق و ڕاهێنانی جمناستیك ئەنجامدرا
بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاریی جیمناستیك لە شارەكانی كوردستان و بەرەو پێشبردنی ئاستی ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان و خزمەتكردنی كوڕان وكچانی كوردستان،لە هۆڵی پەیمانگای وەرزشی هەولێر خولێكی مەشق و ڕاهێنانی جیمناستیكی بەڕێوەچوو، لە خولەكەدا كە 30كەس بەشداربوون، رۆژانە بۆماوەی سێ سەعات وانەكانیان بەهەردوو شێوازی تیۆری و پراكیتكی بۆدەگوترانەوە، عەبدولرەحمان ئادەم سكرتێری یەكێتیی جیمناستیكی كوردستان بەگۆڤاری گوڵانی گوت « ئێمە وەكو بەرنامەی خۆمان دەمانەوێت زیاتر خزمەتی یاریی جیمانستیك بكەین و هەرچی لە تواناماندا بێت بۆزیاتر بەرەو پێشبردنی ئەم یارییە ئەنجامی دەدەین، ئەوە یەكەم خولیش نابێت خولی زیاتریش بۆ ئارەزوومەندانی ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان ئەنجام دەدەین.
Top