لە خولی نایابی كوردستان:زێرەڤانی بەردەوامە لەسەركەوتن

لە خولی نایابی كوردستان:زێرەڤانی بەردەوامە لەسەركەوتن
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، یانەی زێرەڤانی بەردەوامە لە پێشەڕەوی كردن بۆپاڵەوان بوون لە قۆناغی یەكەم، هەولێریش بە خالێك لە كەلارەوە گەڕایەوە.
لە درێژەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی نۆیەمی خولەكە لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوو، یانەی زێرەڤانی لەسەر یاریگای خۆی لە شاری دهۆك میوانداری یانەی سلێمانی كرد لە یارییەكی ئاست بەرزدا یانەی زێرەڤانی توانی بەربەستی یانەی سلێمانیش ببرێت و یارییەكەی بە ئەنجامی (3-2)گۆڵ لێ بردەوە گۆڵەكانی یانەی زێرەڤانی لەلایەن هەریەك لە یاریزانان (هەوار حەسەن و مستەفا سالارو زیاد ئەحمەد)لە خولەكەكانی 10 و30و93، گۆڵەكانی یانەی سلێمانیش هەریەك لە یاریزانان (ئاراس مستەفاو هیلال مەجید)لە خولەكەكانی 21و57، هەر لە شاری دهۆكیش هەردوو یانەی ئارارات و سێمێل لە یارییەكی ئاست بەرزدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لە یارییەكەشدا هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەكسان بوون، یانەی دهۆكیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی ئاست بەزردا ڕووبەرووی یانەی بروسكی شاری هەولێر بووەوە لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو سەرئەنجامیش هەردوو یانە بە دووگۆڵ یەكسان بوون گۆڵەكانی دهۆك یاریزان (ئەحمەد مەئمون 2گۆل)تۆماركراو گۆڵەكانی بروسك هەریەك لە یاریزانان (توانا زوبیروفەرمان فوئاد)، لەسەر یاریگای كەلاریش هەردوو یانەی هەولێروشێروانە بەیەك گەیشتن لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو هەردوو یانە بە دووگۆڵ یەكسانبوون، گۆڵەكانی هەولێر هەریەك لە یاریزانان (رامیار ئازادو نەوزاد شێرزاد)بە لێدانی سزا تۆماریان كرد، گۆڵەكانی شێروانە هەریەك لە یاریزانان (كارزان عەبدوللاسەلام عەزیز بەلێدانی سزا )تۆماریان كرد،و هەردوو یانە بە خالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە.لە شاری كەركوكیش هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێرو كەركوك لە یارییەكی ئاست بەرزدا بەیەك گەیشتن لەم یاریشدا یانەی كەركوك زۆر بەزەحمەت توانی بەربەستی یانەی پێشمەرگەی هەولێر ببرَێت كاتیك یارییەكەی بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ لێ بردەوە گۆڵەكانی كەركوك هەریەك لە یاریزانان بەرهەم بەهادین و رەمزی سالح لە خولەكەكانی 12و94تۆماركران و تاكە گۆڵی یانەی پێشمەرگەش عەبدوللا سەربەست لە خولەكی 26تۆماری كرد.لە شاری سلێمانی یانەی هەلۆ بووە میوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەردوو یانە بە گۆلێك یەكسان بوون گۆڵی پێشمەرگە یحیا محمود تۆماری كردو گۆڵی یانەی هەلۆ یاریزانی سەنیگالی مادۆ تۆماری كرد.رۆژی هەینش هەریدوو یانەی زاخۆ و هەندرێن ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یاریشدا یانەی زاخۆ بە تاكە گۆلێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە.
ریز بەندی یانەكانیش بەمشێوەی خوارەوەیە.
1- زێرەڤانی 21خاڵ
2- ئارارات 17خاڵ
3- دهۆك 14خاڵ
4- هەولێر13خاڵ
5- هەندرێن 13خاڵ
6- پێشمەرگەی سلێمانی 11خاڵ
7- كەركوك 11خاڵ
8- سلێمانی 11خاڵ
9- بروسك 10خاڵ
10- هەلۆ 10خاڵ
11- پێشمەرگەی هەولێر9خاڵ
12-سێمێل 9خاڵ
13-زاخۆ8خاڵ
14-شێروانە 7خاڵ
Top