لە خولی پلە نایابی عێراقی:پێشمەرگەی سلێمانی لە موسلی بردەوە هاتە پێشەنگی یانەكان
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە كۆمەلەی باكور و كوردستان، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی سەركەوتنێكی گرنگی بەدەستهێناوپێشەنگی یانەكانی گرتەوە.
لە درێژەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە كۆمەلەی كوردستان و باكور، لە هەفتەی سێ یەمی خولەكە لە یارییەكی گرنگدا لەسەر یاریگای یانەی موسل لە شاری موسل هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و موسل ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانیان ئاستێكی بەرز لە یارییەكە پێشكەش بكەن و یارییەكەش لەبەرژەوەندی خۆیان بەكۆتایی هێنا بە ئەنجامی (4-0)گۆڵ یارییەكەی بردەوە گۆڵەكانی یانەی پێشمەرگە لەرێگای یاریزانان(بروسك جەلیل 2گۆڵ و ئارام محەمەد وعەلی كازم)تۆماركران، بەم بردنەوەش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی هاتە پێشەنگی یانەكان بە كۆكردنەوەی 7خاڵ . ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
جەیش-حدود(1-0)گۆڵ
كازمیە-شوعلە(1-0)گۆڵ
بابل-حور(3-3)گۆڵ
دیوانیە-هندییە(0-0)
ختوت-عەدالە(2-0)گۆڵ
نەفتی ناوەڕاست-مدحتیە(2-1)گۆڵ
علوم-سلێخ(0-0)گۆڵ
ئیسكان-حسێن(2-1)گۆڵ
