چەند سەرچاوەیەك لە وولاتی بلاوییان كردەوە كە بەرپرسانی یانەی شالكەی وولاتەكەیان دەستیان بە گفتوگۆكردن كردووە لەگەل هێرشبەری هۆلندی بە توانای یانەكەیان (كلاس یان هۆنتلار)بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بكەنەوە و لەم بارەوە هەردوولا گەیشتۆنەتە رێكەوتن و گرێبەستی یاریزانی ناوبراو نوێكراوەتەوە . ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایشی كرد كە بەرپرسانی یانەی ناوبراو لە دوای ئەوەی توانیان یاریزانی ناوبراو لە سالی 2010 لە یانەی ئەی سی میلانی ئیتالیا بگوازنەوە یانەكەیان گەیشتۆنەتە رێكەوتن لەگەل هۆنتلار و گرێبەستەكەی تا سالی 2015 نوێكراوەتەوە .لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو كە هۆنتلار دەیەوێت ریزی ئەو یانەیە جێبێلێت بەلام هەموو پێشبینیەكان بە پێچەوانە دەرچوون و ئەو یاریزانە گرێبەستەكەی نوێكردۆتەوە .