به‌م شێوازه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق بچۆ بۆ به‌حره‌ین

به‌م شێوازه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق بچۆ بۆ به‌حره‌ین
یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عیراق به‌ مه‌به‌ستی‌ كار ئاسانی‌ بۆ هاوڵاتیان و هانده‌ران و ڕاگه‌یاندنكارانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ فری‌ ڤیزاو دیس ئه‌كاونتی‌ هاتۆچی‌ بۆ وڵاتی‌ به‌حره‌ین ڕاگه‌یاندووه‌ ئه‌ویش بۆ بینینی‌ یارییه‌كانی‌ جامی‌ كه‌نداو كه‌ مانگی‌ داهاتوو له‌ وڵاتی‌ به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نه‌عیم سه‌دامی‌ وته‌بێزی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عیراقی‌ وتوێتی‌ یه‌كێتیه‌كه‌یان گرێبه‌ستێكی‌ له‌ گه‌ڵ كۆمپانیای‌ " gulf air " كردووه‌ كه‌ تاوه‌كو هاوڵاتیان بگوازێته‌وه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ مه‌نامه‌ پایته‌خت بۆ نرخێكی‌ داشكاوو دابینكردنی‌ ڤیزا .


ئه‌و وته‌بێژه‌ هێمای‌ به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ باره‌گای‌ ڕه‌سمی‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ به‌غداد له‌ جاده‌ی‌ سه‌عدونه‌ .

شایانی‌ باسه‌ جامی‌ كه‌نداو له‌ 6- 18 ی‌ مانگی‌ داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كان عیراق دژ به‌ كوه‌یت و یه‌مه‌ن و سعودییه‌ یاریده‌كات .

خه‌ندان سپۆرت
Top