وەفدەکەی کوردستان ئامادەی یاری ئەتلەتیکۆمەدرید و سلێتاڤیگۆ بوو

وەفدەکەی کوردستان ئامادەی یاری ئەتلەتیکۆمەدرید و سلێتاڤیگۆ بوو
لە درێژەی سەردانەکەی وەفدی وەرزشی ھەردوو شاری سلێمانی و کەرکوک بۆ ئیسپانیا،شەوی رابردوو لە سەر بانگھێشتنی سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید،ئامادەی یاری نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و سلێتاڤیگۆ بوون کە یەکێک بوو لە یاریەکانی ھەفتەی ١٧ی خولی ئیسپانیا و یاریەکەش بە سەرکەوتنی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە گۆلێکی بێ بەرامبەر کۆتایی پێھات.

لەم بارەیەوە حەربی خالید ئەندامی وەفدەکە لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی رایگەیاند" لە درێژەی سەردانەکەمان ئامادەی یاری ئەتلەتیکۆ مەدرید بووین ھاوکات دیل بۆسکی راھێنەری ھەڵبژاردەی ئیسپانیاش لەوێ ئامادەبوو و لە نێوان رێستی ھەردوو گێمی یاریەکە لەلایەن سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە درێسی تایبەتی یانەکەمان وەک دیاری پێشکەش کرا کە ناوی خۆمانی بەسەرەوە بوو.


لە درێژەی قسەکانیدا حەربی خالید سەرۆکی نوێنەرایەتی کەرکوکی لیژنەی ئۆلۆمپی ووتیشی"ئامادەی یەکێک لە یاریەکانی خولی تۆپی دەستی ئیسپانیا بووین کە یاری ئەتلەتیکۆ مەدرید بوو کە یەکێک لە تیپە بەھێزەکانی ئەو ووڵاتە لە تۆپی دەست و لەگەڵ سەرپەرشتیارانی تۆپی دەستی یانەکە گفتوگۆمان کرد و داوامان لێکردن ھاوکاری تۆپی دەستی کوردستان بکەن بە کردنەوەی خول و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو یاریە لە ھەرێم،ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە دووپاتی ھەموو ھاوکاری و پشتگیریەکیان کردەوە بۆمان.


xendan
Top