شیکارێکی خێرا لەقۆناغی ١٦ی خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا
گەلاتە سەرای - شالکە
یاری یەکی کراوە ئەبێت ھەردوو تیپ لەیەک ئاستدان ،ھێرشبەرانی شالکە بەھێزترن . بەلام ھێلی بالەکان و ناوەراستی گەلاتەسەرای بەھێزترن لەشالکە ی ئەلمانی
. ئەوەی گرنگ بێت بۆ شالکە ئەلمانی لەچاوەروانی راھێنەری نوێی شالکەداین بۆ ئەوەی پلانی تازە چی ئەبێت بۆ ئەوەی براوە بێت بەسەر تیپی گەلاتە سەرای تورکی . بەھەمان شێوە راھێنەری گەلاتە سەرای تورکیش پلانی نوێی ئەبێت گەلاتە سەرای بەئاسانی لەم قۆناغە لەبەرامبەر شالکە ژمارەیەکی ئاسان نابێت ........
سێلتیک - یۆڤنتوس
ئەم یاریە تایبەت بۆ سێلتیک یاریەکی ئاسان نابێت تایبەت شیکەرەوانی وەرزشی پێیان وایە یۆڤنتوس براوەی ئەم قۆناغە ئەبێت یاری ئەکات لەپێناو تێک شکاندنی سێلیتکی ئیسکوتلەندی . بەھەمان شێوە سێلتیک بەھۆی بەھێزی ھێلی ناوەراستیان و توانا و بەرگری یاریزانانیان مەترسی ئەبن بۆ سەر یۆڤنتوس ............
ئارسنال - بایرن میونشن
ئارسنال لەئێستادا بەدەست ھێلی بەرگری گەورەوە ئەنالێنێت کێشەی سەرەکی ئەو تیپەیە .بەلام ئەزموونی و لێھاتووی یاریزانانی وەک کازۆرلا و والکۆت مەترسی ئەبن بۆ سەر تیپی بایرن . بەھەمان شێوە بایرن پێشەنگی بۆندس لیگایە تیپێکی بەھێزە لەسەرجەم بالەکانیدا بۆیە بایرن مەترسیەکی گەورەیەبۆسەر ئارسنال ..........
شاختار - بروسیادۆرتمۆند
یاریەکی جوان ئە بێت لەم قۆناغەدا ھەردوو تیپ لایەنی ھونەری و تەکتیکیان ھەیە ، بروسیادۆرتمۆند لایەنی ھێلی بەرگری بەھێز و پلانی تەکتیکی بەھێزیشی ھەیە .بروسیادۆرتمۆند پێم وایە سەر ئەکەوێت بەھۆی بەھێزی تیپەکەیان .......
میلان - بەرشەلۆنە .
بەرشەلۆنەی پێشەنگی لالیگا ژمارەیەکی قورس ئەبێت بۆ میلانی ٧ مینی خولی کالچیۆ یاریەکی ئاگرینە بۆ میلان تێک شکاندنی یانە کەتەلۆنیەکە لەبارودۆخێکی ئێستای بەزەحمەت ئەبینرێت وێرای پلانی راھێنەری میلان و شێوازی یاریی کردنی بەرشەلۆنە لەبەھێزی و بەکۆمەل یاری کردنیان پێم وایە میلان ناتوانێت لەگۆرەپانەکە بەرشە دوور خاتەوە لەم قۆناغەدا ...
ریال مەدرید - مانچستەر یونایتد
ئەو یاریە پێشبینی بۆی زەحمەتە ناکرێت لەئێستادا ھیچ کام لەم تیپانە بەبراوە دابنێین پێشبینی بۆ ئەم یاریە ئاگرینە ئەستەممە ...
ریال مەدرید ئەبێت لەھێلی ھێرشبەری شەیتانە سورەکان لەسەرجەم ھێرشەکانی ھێرشبەرانی شەیتانە سورەکان ڤان پێرسی و رۆنی بەوریابن بەسەلامەتی بەدوور یان بخەنەوە....
وەبەھەمان شێوە یانەی مان یونایتد ئەبێت وریا بێت لەھێلی ھێرشبەران و ھێلی ناوەراستی ریال مەدرید تایبەت رۆنالدۆ ژمارەیەکی قورس ئەبێت بۆسەر یانەی شەیتانە سورەکان ....
خالێکی مەترسی ریال مەدرید بۆ سەر یانە شەیتانە سورەکان لالیگایە ریال مەدرید نایەوێت لەئەوروپا ھەمان ھەلەی لالیگا دووبارە بکاتەوە ئەیەوێـت تیپێکی بەھێز بێـت و بەکەمترین ھەلەی یاریزانانی ژمایەیەکی قورس بێت بۆ سەر یانەکان .
ریال مەدرید وێرای ١٣ خال لەدوای بەرشەلۆنەی پێشەنگی لالیگایە تارادەیەک وێرای ئەوەی لالیگا بەکۆتا نەھاتووە بەلام ئەیەوێت لەئەوروپا ژمارەیەکی قورس بێت و تیپێکی ئاسان نەبێت بۆیە ریال مەدرید بەتوانا و ھێزێکی زۆرەوە رووبەرووی شەیتانە سورەکان ئەبێتەوە ئەوە خالێکی مەترسیە بۆ سەر یانە ئینگلیزیەکە بەھەمان شێوە مان یونایتدیش ژمارەیەکی ئاسان نیە بۆ ریال مەدرید ئەمانیش مەترسین لەسەر جەم بالەکان بۆسەر تیپی ریال مەدرید . پێشبینی بۆ ئەو یاریە لەئێستادا زەحمەتە کامیان براوەئەبن و سەر ئەکەون بۆ قۆناغی داھاتوو ،.........
ڤالانسیا - پاریس سانجێرمان
براوە و پێکھاتەی بێ کێشەی ھەبێت و راھێنەری بەتوانا بێت پاریس سانجێرمانە پێم وایە پاریس سانجێرمان براوە ئەبێت سەر ئەکەوێت بۆقۆناغی داھاتوو پێکھاتەی بەھێزی ھەیە لەسەرجەم بالەکان راھێنەرێکی بەتواناو ئەزموون کاری ھەیە . بەلام یانە ئیسپانیەکە پێم وانیە تیپێکی بێزارکەربن بۆ سەر کارلۆ ئەنشلۆتی ..................
پۆرتۆ - مەلەگا
یاریەکی جوان ئەبێت . پۆرتۆ و مەلەگا لایەنی تەکتیتکی بەھێزیان ھەیە . پۆرتۆش ھەمیشە یانەیەکی بەھێز بووە لەیاریگای خۆی تەنانەت لەبەرامبەر یانەزلھێزەکانیش ژمارەیەکی قورس بووە بۆیە پۆرتۆ تارادەیەک ژمارەیەکی قورسە بۆ مەلەگا
