لە هۆلی شەهید فڕەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر بە بەشداری كردنی هەریەك لە هەڵبژاردەی تۆپی بالەی وەرزشوانە دێرینەكانی شارەكانی (هەولێر، دهۆك، سلێمانی، كەركوك) بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بۆ ماوەی چوار رۆژ بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا هەڵبژاردەی سلێمانی توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت دوای تۆماركردنی 3 سەركەوتن و هەڵبژاردەی كەركووك پلەی دووەمی بە دەستهێنا دوای تۆماركردنی 2 سەركەوتن و یەك دۆڕان و هەڵبژاردەی هەولێر پلەی سێیەمی بە دەستهێنا دوای بە دەستهێنانی یەك سەركەوتن و دوو دۆڕان و هەڵبژاردەی دهۆك پلەی چوارەمی بە دەستهێنا دوای دۆڕاندنی لە سێ یاری.